تەواوی کارەکانی کۆمیسیۆنی عێراق بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان راگیرا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق تەواوی کارەکانی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان راگرتووە.

سەرچاوەیەک لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە هاوڵاتی ڕاگەیاند، لەسەر داوای محەمەد شیاع سودانی لە دوێنێ سێشەممەوە کۆمسیۆنی عێراق سەرجەم لقەکانی لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەولێر و دهۆک ئاگادار کردۆتەوە کە ئامادەکارییەکانیان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رابگرن.

هاوکات،  سەرجەم لایەنەکانی بەشدار لە هەڵبژاردنەکان ئاگادار کراونەتەوە کە ئامادەکارییەکان ڕاگیراون.

هەر دوێنێ بە فەرمانی کۆمیسیۆن، لینکی پڕکردنەوەی فۆڕم بۆ چاودێرەکانی سەر سندووق راگیرا هاوکات بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست هاوڵاتی کەوتووە، تاقیکردنەوەی ئامێرەکانی دەنگدان کە بڕیار بوو دوێنێ وەکو ئامادەکارییەک بۆ هەڵبژاردنەکە بکرێت ئەویش ڕاگیراوە.

تا ئێستا کۆمیسیۆن لە بەغدا بە فەرمی هیچ کاتێکی دیکەیان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە لقەکانیان لە هەرێمی کوردستان نەگوتووە و تەنیا گوتویانە کارەکان راگرن و نازانرێت کەی ئامادەکارییەکان دەستپێدەکەنەوە.

 



 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار