لە مانگی نیساندا 37 کۆڵبەر کوژراون و برینداربوون

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا، لانیکەم 37 کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و برینداربوون.

بەپێی راپۆرتێک کە ماڵپەڕی هەنگاو بڵاویکردووەتەوە، لە مانگی نیسانی 2024دا لە سنوورەکانی کوردستان 37 کۆڵبەری خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون و برینداربوون لە %92ی ئەو کۆڵبەرانە بە تەقەی راستەوخۆی پاسەوانی سنوور بوونەتە قوربانی.

بە پێی زانیارییەکانی هەنگاو، لە مانگی نیسانی ئەم ساڵدا چوار کۆڵبەر کوژراون و 33 کۆڵبەر بریندار بوون، لانیکەم سێ مناڵی کۆڵبەر بە ناوەکانی پارسا حوسێنی و سەهەند هەردووکیان تەمەنیان 16 ساڵ و خەڵکی پاوەو ماهان مورادی 17 ساڵ خەڵکی جوانڕۆ بە تەقەی راستەوخۆی هێزە سنوورییەکان برینداربوون.

هەر لە مانگی نیساندا چوار کۆڵبەر بە ناوەکانی، مێهرداد عەبدوڵڵازادە خەڵکی سەردەشت، ئومێد سەیدی خەڵکی سنە، سەیوان دەست ئەفکەن خەڵکی مەریوان و شوانە ئەحمەدپوور خەڵکی سنە بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی پاسەوانی سنوور کوژراون و فیشەک بەر سینگ و دڵیان کەوتووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار