دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ نووسراوێک ئاڕاستەی داواکاریی گشتی دەکات
2 ساڵ لەمەوپێش
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان لە بەیاننامەیەكدا رەخنەی لە پیشاندانی منداڵانی خانەی بێ سەرپەرشتان لە هەندێ کەناڵ و بەکارهێنانی ماڵە هەژارەکان بۆ بابەتی ریکلام و پیشاندانیان لە کەناڵ و بەرنامەکان گرتووە،
لەمبارەیەوە داوای رەچاوکردنی لایەنی کۆمەڵایەتی و سایکۆلۆژی و مرۆیی ئەو منداڵ و ماڵە هەژارانە دەكات و داوای گرتنە بەری ڕێکاری یاسایی دەکات.
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بۆ بەرژەوەندیی مافی گشتی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ، بۆ سێ پرسی گرنگ، نووسراوی ئاڕاستەی وەزارەتی ناوخۆ و داواکاری گشتی دەکات و داوای گرتنە بەری رێکاری یاسایی دەکات.
لە بەیاننامەكەی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ هاتووە كە لە چوارچێوەی کارەکانی دەستە بۆ بەرژەوەندی مافی گشتیی هاوڵاتییان و چین و توێژەکانی کۆمەڵگا بە تایبەت دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ، نووسراوێکی ئاڕاستەی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی کردووە بۆ رێگری کردن لە وێنەگرتن و پیشاندانی تاکەکانی ئەو ماڵە هەژارانەی کە هەندێ کەناڵ و کەس بەناوی کۆکردنەوەی هاوکاری.
ئەوەشخراوەتەڕوو، لە هەنگاوێکی تری دەستەکەمان بەنوسراوی فەڕمی داوامان لە وەزارەتی ناوخۆ کردوە بەدواداچون بکەن بۆ بابەتی بڵاوبونەوەی ئامێرێک بەناوی (GPS) کە ئامێرێکی بچوکی ئەلیکتڕۆنییە و زیاتر بۆ ئاشکراکردنی شوێن و کاری ئەمنی بەکاردێت، بەڵام ئامێرەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بانگەشەی بۆ دەکرێ و بە ئۆنڵاین کڕین و فرۆشتنی پێوە دەکرێت و بەپێی بەدواداچونەکانی دەستەو زانیاریەکانی بەردەستمان دەرکەوتووە ئەو ئامێرە کێشەی بۆ خەڵکانێک و چەندان خێزان دروستکردووە و لە ئێستادا بۆ مەبەستی جاسوسی بەکاردێت کە ئەوەش ڕێگە پێ نەدراوەو کاریگەری بۆ سەر ئاسایشی خێزان و کۆمەڵ دەبێت.
بۆیە کاری بەدواداچون و چاودێری پێویست و پارێزگاری کردن لە هاوڵاتییان کاری دەزگا ئەمنییە فەرمییەکانە نەوەک رێگە و شێوازی دیکە.
