ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین هاوڵاتییانی قەڵادزێ ئاگادار دەکەنەوە بەهیچ شێوەیەک لە پڕۆژەی ئاوی خاس نزیک نەبنەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 1ی ئایاری 2024, ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، بەهۆی لێچوونی کلۆر لە یەکێک لە بتڵەکانی کلۆر لە پڕۆژەی ئاوی خاس، مەترسی لەسەر پڕۆژەی ئاوی خاس دروستبووە.
هەروەها داوا لە هاوڵاتییانی قەڵادزێ دەکەن بە هیچ شێوەیەک لە پڕۆژەی ئاوی خاس نزیک نەبنەوە تا تیمەکان کاری تەکنیکی و چارەسەری کێشەکە دەکەن.
بابهتی پهیوهندیدار
