کۆمپانیای دانە غاز: بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر ئاسایی بووەتەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

کۆمپانیای دانە غاز کە سەرپەرشتی کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەکات رایدەگەیەنێت بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەکەدا ئاسایی بووەتەوە.

ئەمڕۆ هەینی 3ی ئایاری 2024، کۆمپانیای دانە غاز رایگەیاند "بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەکەدا ئاسایی بووەتەوە و بەرهەمهێنانی غاز گەیشتووەتەوە 500 ملیۆن پێ سێ جا، کە هەمان ئاستی پێش هێرشەکەی سەر کۆرمۆرە".

ئێوارەی رۆژی هەینی 26ی نیسانی 2024 لەڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرشکرایە سەر کێڵگەی ‌غازی کۆرۆمۆر لە قەزای چەمچەماڵ لە سنووری پارێزگای سلێمانی، لە ئەنجامی ‌هێرشەکە چوار کرێکار گیانیان لەدەستدا و دووانی دیکەش برینداربوون، هەروەها زیانێکی مادی زۆریشی لێکەوتەوە و کاریگەری لەسەر بەرهەمهێنانی کارەبا کرد و بووە هۆی کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێمی کوردستان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار