کەشناسیی هەرێمی کوردستان: بارانبارین بەردەوام دەبێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای ناوچەکانی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبیننەکان بێت بارانبارین بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ هەینی 3ی ئایاری 2023، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی هەوری باراناوی دەبێت، بارانی مامناوەند و تاوە باران لە ناوچەی جیاجیا دەبارێت لە کاتەکانی نیوەڕۆ و دوانیوەڕۆ کاریگەریەکە بەهێز دەبێت و هەورە تریشقە و لێزمە باران لەزۆربەی ناوچەکان دەبێت، بە تایبەت لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەلەبجە و ئیدارەی گەرمیان، هەروەها بۆ کاتەکانی شەو پێشبنی دەکرێت کاریگەری ئەو شەپۆلە لە زۆربەی ناوچەکان بەردەوامی هەبێت، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر ئیدارەی سۆران و پارێزگای دهۆک زیاتر دەبێت، خێرایی با مامناوەند دەبێت و پلەکانی گەرما بە نزیکەی 2 تا 5 پلە نزمتردەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ".

ئاماژە بەوەکراوە، "سبەی شەممە 04-05-2024 ئاسمان هەورى باراناوی دەبێت و لێزمە باران و هەورە بروسکەی ناوبەناو لە زۆربەی ناوچەکان بە شێوەی پچڕپچڕ بەردەوامی دەبێت، لە کاتەکانی شەودا کاریگەریەکە کەمێک لاواز دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 21

سلێمانی : 20

دهۆک : 21

زاخۆ : 22

هەڵەبجە : 20

کەرکوک : 25

سۆران : 19

حاجی ئۆمەران : 13

گەرمیان : 26

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار