سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگە بۆ هاوڵاتی: مووچەی لیوا هاوبەشەکان بەبۆنەی نەناردنی مووچەی مووچەخۆران لە بەغداوە دواکەوتووە

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی/ سازگار ئەحمەد

بڕیاربوو لە سەرەتای ئەم هەفتەیە مووچەی لیوا هاوبەشەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دابەشبکرێت، بەڵام بەهۆی دابەشنەکردنی مووچەی فەرامانبەرانی هەرێمی کوردستانەوە بۆ کۆتایی هەفتە دواکەوت.

ئەمڕۆ دووشەممە، 6ی ئایاری 2024، بەرپرسێکی وەزارەتی پێشمەرگە لە یەکێک لە لیوا هاوبەشەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە هاوڵاتی راگەیاند، "بڕیاربوو سەرەتای ئەم هەفتەیە مووچەی مانگی نیسانی لیوا هاوبەشەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دابەشبکرێت، بەڵام بۆ رۆژی پێنجشەممە، 9ی ئایاری 2024 دواکەوت".

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەکرد، "هۆکاری دواخستنی دابەشکردنی مووچەی لیواکان کە لەلایەن هاوپەیمانانەوە پارەیان بۆ خەرجدەکرێت بەهۆی ئەوەیە کە تاوەکو ئێستا بەغدا پارەی بۆ مووچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نەناردووە".

مانگانە هاوپەیمانان نزیکەی 32 ملیار دینار بۆ مووچەی لیوا هاوبەشەکانی هیزەی پێشمەرگە دەنێرن و لە ماوەی رابردوودا چەندین جار هۆشداری تووندیان داوەتە هەرێمی کوردستان لەبارەی دواخستنی مووچەی لیوا هاوبەشەکان و ریکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
هاوڵاتی ڕێكلام


سەنتەری میترۆ: ژینگەی ئازادی رۆژنامەنووسی لە هەرێمی کوردستان، ژینگەی دەربازبوونە لە سزای تاوان بەرامبەر رۆژنامەنووسان

2 هەفتە لەمەوپێش

ئەم ساڵ لە هەرێمی کوردستان 12 کرێکار لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە

3 هەفتە لەمەوپێش


پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی هاوڕەگەزخوازی لە عێراق ئەمەریکا و یاساناسان توڕەدەکات

3 هەفتە لەمەوپێش


هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، چ خێرێکی بۆ پۆتین هەیە؟

یەک مانگ لەمەوپێش