لە چارەکی یەکەمی ساڵی 2024 داهاتی کۆمپانیای دانا غاز بەراورد بە ساڵی رابردو 12 ملیۆن دۆلار کەمیکردوە

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە چارەکی یەکەمی ساڵی 2024 داهاتی کۆمپانیای دانەغاز 97 ملیۆن دۆلار بوە و تەواوی قازانجەکەشی 38 ملیۆن دۆلارە، واتە بەراورد بە قازانجی ساڵی رابردو 12 ملیۆن دۆلار کەمیکردوە.

کۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لە چارەکی یەکەمی ساڵی 2024 داهاتی کۆمپانیای دانەغاز 97 ملیۆن دۆلار بوە و تەواوی قازانجەکەشی 38 ملیۆن دۆلارە، واتە بەراورد بە قازانجی ساڵی رابردو 12 ملیۆن دۆلار کەمیکردوە، ئەوەش بە شێوەیەکی سەرەکی دەگەرێتەوە بۆ گۆڕانکارییەکانی نرخی نەوت و غاز.

راشیگەیاندووە، لە چارەکى یەکەمى ئەمساڵدا لە سەر بنەماى تێکڕاى ساڵانە رۆژانە 38 هەزارو 600 بەرمیل نەوتى کۆندێسێدى لە هەرێمى کوردستان بەرهەمهێناوە و لە کۆتایی ساڵى رابردووشدا بەرهەمهێنانى گازى سروشتى لە کێڵگەى کۆرمۆر گەیشتووەتە ئاستێکى پێوانەیی کە 520 ملیۆن پی سێجایە لە رۆژێکدا.

لە راگەیەنراوی کۆمپانیای دانەغاز ئەوەشخراوەتەڕو، لە چارەکی یەکەمی ساڵی 2024 تێکڕای رێژەی بەرهەمهێنان 56.75 ملیۆن بەرمیل بوە و بەراورد بە چارەکی یەکەمی ساڵی رابردو رێژەی بەرهەمهێنان 10٪ کەمیکردوە.

دانا غاز لە راگەیەندراوەکەیدا ئاماژەى بەوەشکردووە، بڕی 76 ملیۆن دۆلار لە شایستەی کۆمپانیاکە کۆکراوەتەوە، کە 67 ملیۆن دۆلاری لە حکومەتەکانی میسر و هەرێمی کوردستان وەرگیراوە، دواتریش بڕی نۆ ملیۆن دۆلاری دیکە وەرگیراوە، هاوکات لە کۆتایی مانگی (ئازار/3)ی ئەمساڵ شایستەکانی کۆمپانیای دانەغاز لە هەرێمی کوردستان گەیشتوەتە 91 ملیۆن دۆلار.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار