شەپۆلی بارانبارین کۆتایی هات و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
2 هەفتە لەمەوپێش
هاوڵاتی
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایاگەیاند، بارانبارین کۆتایی دێت و رۆژانە پلەکانی گەرما 2 پلە بەرزدەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینیی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە 8ـی ئایاری 2024، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان هەوری زیاتر دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارانبارینی کەم لەسەر هەندێک ناوچەی شاخاوی و ناوچە سنوورییەکان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمڕۆ خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت و پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە بەراورد بە دوێنێ.
کەشناسی ئەوەشی خستووەتەڕوو، سبەی پێنجشەممە، ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما بە یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبنەوە.
دەشڵێت، لەمڕۆوە تاوەکو رۆژی شەممەی داهاتوو، پلەکانی گەرما رۆژانە بە دوو پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : ٢٧
سلێمانی: ٢٥
دهۆک : ٢٤
زاخۆ : ٢٥
هەڵەبجە :٢٧
کەرکوک: ٢٩
گەرمیان : ٣٢
سۆران : ٢١
حاجی ئۆمەران: ١٥