کۆڵبەرێک لە سنووری سەردەشت بە تەقەی دۆشکا کوژرا
2 هەفتە لەمەوپێش
هاوڵاتی
کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی شارۆچکەی رەبەت بە ناوی سالار ئەحمەدی لە کاتی کۆڵبەری و لە ناو سنووری هەرێمی کوردستان لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە بە چەکی قورس تەقەی لێ کراوە و کوژرا.
رۆژی پێنجشەممە 9ی ئایاری 2024، هەنگاو بڵاویکردەوە، هێزەکانی سوپای پاسداران کە لە سنووری سەردەشت جێگیرکراون، بە چەکی دۆشکا تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و کۆڵبەرێک بە ناوی سالار ئەحمەدی دەستبەجێ کوژراوە. ئەم کۆڵبەرانە لە نێو خاکی هەرێمی کوردستان بوون.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سالار ئەحمەدی تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی گوندی نەڵاسی سەر بە شارۆچکەی ڕەبەتە لە سەردەشت و تا ئێستا تەرمەکەی بۆ سەردەشت نەگەڕێندراوەتەوە.
جێگەی ئاماژەیە لە سەرەتای ئەم مانگەوە، واتە لە ٩ رۆژی رابردوودا، لانیکەم پێنج کۆڵبەری کورد لە سنوورەکانی بانە، سەقز و سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراون.