وەزارەتی تەندروستی داوای داخستنی ژمارەیەک پەیج و ئەكاونتان دەكات
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزارەتی تەندروستی ههرێم لە نووسراوێکی فەرمیدا داوا لە وەزارەتی ناوخۆ دەکات رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو پەیجە ساختانە بگرنەبەر کە رێکلام بۆ مادەی جوانکاری و بەهێزکردنی هەستە سێکسییەکان دەکەن.
ئەمڕۆ هەینی 10ی ئایاری 2024، وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە نووسراوێکی فەرمیدا داوا لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەکات، "رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو پەیجە ساختانە بگرنەبەر کە رێکلام بۆ گیا دەرمانی، مادەی جوانکاریی رووخسار و پێست و بەهێزکردنی هەستە سێکسییەکان دەکەن و دایانبخات".
لە نووسراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا ئەوەش هاتووە،كارەكانیان بەشێوەی ئۆنلاین و دور لە پرەنسیپی پزیشكی و دەرماسازی ئەنجام دەدەن كەئەمەش زیان بە تەندروستی و ئابوری بە مرۆڤ دەگەیەنن، هەروەها هەندێ كەسیش بەناوی پزیشكی و دەرمانسازییەوە بازرگانی دەكەن.

بابهتی پهیوهندیدار
