رێگەیەکی سەرەکی دادەخرێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

رێگەیەکی سەرەكی لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دادەخرێت و هاتووچۆ داوا لە شۆفێران دەكات تا تەواوبوونی كارەكانی رێگەیەکی دیکە بەکاربهێنن.

ئەمڕۆ شەممە، 11ی ئایاری 2024، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی زاخۆ رایگەیاند، "لە كاتژمێر 6ی بەیانیی ئەمڕۆوە تونێلی گەلی زاخۆ لە نێوان دهۆك بۆ زاخۆ تا کاتێکی نادیار داخراوە، بەمەبەستی كاری رێكخستن و پاككردنەوەی تونێلەكە".

ئاماژەی بەوەکردووە، "دوای پاككردنەوە و تەواوبوونی ئەو بەشەی تونێلەكە، دواتر بەشی رێگەی زاخۆ بۆ دهۆك دادەخرێت".

هەروەها هاتووچۆی زاخۆ، داوا لە شۆفێران دەكات رێگەی پێشوو بۆ هاتووچۆكردن بەكاربهێنن تاوەکو رێگەکە دەکرێتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار