تونێلی پیرمام بە مەرج بەڕووی شۆفێرانی بارهەڵگردا کرایەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

پارێزگای هەولێر بڕیاریدا تونێلی پیرمام بەڕووی شۆفێرانی بارهەڵگردا بکاتەوە بەشێوەیەکی کاتی تاوەکو رێگەی گونجاویان بۆ دیاریدەکرێت.

ئەمڕۆ شەممە، 11ی ئایاری 2024 لە راگەیەندراوێکدا پارێزگای هەولێر رایگەیاند، "ئاگادارى شوفێران و هاوڵاتییان دەکەینەوە، لەپێناو بەرژەوەندى گشتیی و کەمکردنەوەی ئاستەنگى هاتووچۆ و جموجۆڵ و جوڵەی بازرگانی، بڕیاردرا بە کردنەوەی تونێلی پیرمام بە ڕووی هاتووچۆی بارهەڵگرەکان بە پابەندبوونیان بە کێشی رێگەپێدراو و بارنەکردنى کێشی زیادە کە لەئێستادا زۆربەی رێگە سەرەکییەکان بەڕووی هاتووچۆکردنیان داخراوە و بەشێک لە رێگە جێگرەوەکانیش گونجاونین، ئەو بڕیارە تا ئەوکاتەیە کە رێگەی گونجاویان بۆ دابیندەکرێت".

ئاماژە بەوەکراوە، "لە رۆژانی هەینی بۆماوەی 24 کاتژمێر ناتوانن بە تونێڵی پیرمام هاتووچۆ بکەن و لە بۆنە و پشووەکانیش رێگە پێدراونین، داواش لە شوفێرانی بارهەڵگر دەکەین لە پێناو پاراستنی گیانی هاوڵاتییان و سەلامەتی هاتووچۆ و رێگەوبانەکان پاندی رێکار و رێنماییەکان بن".

ئەم بڕیارەش دوای گردبوونەوەی شۆفێرانی بارهەڵگر بوو کە ئەمڕۆ شەممە، 11ی ئایاری 2024 چەند رێگەیەکی سەرەکییان داخست و داوایانکرد رێگەیەکی گونجاو بۆ هاتووچۆکردنیان دابینبکرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار