بارانبارین دەستپێدەکاتەوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی/ سازگار ئەحمەد
شارەزایەکی کەشناسی رایدەگەیەنێت، بارانبارین لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە و خێرایی با زیاد دەکات و پلەکانی گەرما دادەبەزن.
ئەمڕۆ شەممە، 11ی ئایاری 2024، شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی بە هاوڵاتی راگەیاند، "لەدرەنگانی ئێوارەی ئەمڕۆ و کاتەکانی شەوەوە تاوە باران و هەورە بروسکە ناوچە جیا جیاکان دەگرێتەوە، هەروەها سبەی یەکشەممە ئاسمانی ناوچەکان بەزۆری لەنێوان نیمچە هەوری بۆ هەوری دەبێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، "بۆ 13 و 14ی ئەم مانگە بەهۆی زیاتربوونی کاریگەری نزمە پاڵە پەستۆی دەریای ناوەڕاست و تەوژمە هەوای ساردی جەمسەری بۆ سەر رووبەرە ئاوییەکانی دەوروبەر بەوهۆیەوە حاڵەتی ناجێگیری کەش بەرفراوان دەبێت بە گشتی کراوە دەبێت بۆ ناوچەکان، بەڵام مەرج نییە لە %100 هەموو ناوچەکان بگرێتەوە مەگەر حاڵەتەکە باشتر بێت که لەئێستادا لاواز بۆمام ناوەندە".
وتیشی، "پلەکانی گەرما لەسبەینێوە بۆ کۆتایی هەفتە بەڕێژەی 3 تا 7 پلە دادەبەزن و لەکاتی تاوەکاندا خێرایی با زیاد دەکات، هەروەها بۆ رۆژانی دووشەممە و سێشەممە خێرایی با زیاتر دەکات بەهۆی دابەزینی زیاتر پەستان".
