لە کەمتر لە کاتژمێرێک دوو ئاگری گەورە لە هەولێر کەوتنەوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ ئاگر لە کۆگایەکی تایبەت بە کەلوپەلی منداڵان لە سەر رێگەی بەحرکە کەوتەوە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن.
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، 11ی ئازاری 2024، لە کۆگایەکی تایبەت بە کەلوپەلی منداڵان لە شاری هەولێر ئاگرکەوتەوە و تیمەکانی بەرگریی شارستانیی هەولێر لە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەدان.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە هەیە، بەشێکی کەمی ئاگرەکە ماوە کۆنترۆڵبکرێت و تاوەکو ئامادەکردنی ئەم هەواڵە تەنها زیانی مادی هەیە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
هەر ئەمڕۆ بەھۆی سووتانی پووش و پەڵاش مەترسی لەسەر سووتانی تانكییەكی غازی LPG لە شاری هەولێر ھەبوو، پاش ئاگاداركردنەوەیان تیمی بنكەی بەرگریی شارستانیی عەنكاوە گەیشتنە شوێنی مەبەست و ئاگرەكەیان كۆنتڕۆڵ.كرد
بابهتی پهیوهندیدار
