هەڵبژاردنی شارەوانی لە رۆژئاوای کوردستان دواخرا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، هەڵبژاردنی شارەوانییەکان دواخراوە و رۆژی 11-6-2024 بەڕێوەدەچێت.

بەگوێرەی راگەیێندراوی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی رۆژئاوای کوردستان، ئەو هەڵبژاردنەی شارەوانی کە بڕیار بوو رۆژی 30-5-2024 لە حەوت کانتۆنی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بەڕێوەبچێت، دواخرا و رۆژی 11-6-2024 بەڕێوەدەچێت.

لە بەیاننامەکەی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکاندا هاتووە کە " بڕیارماندا هەڵبژاردنەکان بۆ 11ی حوزەیرانی داهاتوو دوابخەین، بۆ ئەوەی خشتەیەکی کاتی هاوتەریب لەگەڵ گرنگی ئەو هەڵبژاردنانە دابنێین و ئامادەکارییەکی باشیان بۆ بکەین".

ئاماژە بەوەشدراوە، دەیانەوێت بە شێوەیەک ئامادەکاری بکەن کە  لەگەڵ یاسای هەڵبژاردنی شارەوانییەکان، کە لەلایەن ئەنجومەنی گەلانی دیموکراتەوە پەسەندکراوە، ناکۆکی نەبێت.

بە گوێرەی زانیارییەکان، تاوەکو ئێستا یەک هاوپەیمانیی هەیە کە 18 پارتی سیاسیی لەخۆ دەگرێت و هێشتا چاوەڕێ دەکرێت ژمارەی پارتەکانی نێو ئەم هاوپەیمانییە زیاد بن.

هەروەها چاوەڕێ دەکرێت چەند هاوپەیمانییەکی دیکەش پێکبهێنرێن. 

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار