وادەى ناردنى موچەی مانگی نیسان بۆ هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکرێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

میدیاى فەرمى یەکێتى لە زارى سەرچاوەیەکەوە لە وەزارەتى درایی عێراق ئاشکراى دەکات، بە ئەگەرێكی زۆرەوە سبەی یان دوو سبەی بەغدا پارە بۆ هەرێم دەنێرێت.

نزیکەی 35 رۆژە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، مووچەیان وەرنەگرتووە و سەرچاوەیەكی نزیكیش لە وەزارەتی دارایی عێراق بە سایتى رەسمى یەکێتى وتووە، بە ئەگەرێكی زۆرەوە سبەی یان دوو سبەی بەغدا پارە بۆ هەرێم دەنێرێت.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەکردووە، هۆكاری دواكەوتنی ناردنی مووچەی مانگی نیسان لەلایەن بەغداوە پەیوەندی بە رادەستنەكردنی داهاتی نانەوتی و دەستپێنەكردنی بەبانكیكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمەوە هەیە، بەڵام لە ئێستادا لێكتێگەیشتنی باش لە نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا هاتووەتە ئاراوە و چاوەڕوان دەکرێت تا ناوەراستی ئەم هەفتەیە، پارەی مووچەی مانگی نیسان بۆ هەرێم بنێردرێت.

رۆژی یەک شەممە 21-4-2024 لیستی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان رەوانەی بەغداد کراوە، بەڵام تائێستا دارایی عیراق مووچەی مانگی نیسانی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم نەناردووە.

ئەمەش لەکاتێکدایە لە ئەمساڵدا مووچەی سێ مانگ خەرجکراوە، بەڵام تائێستا مووچەی مانگی نیسان بۆ هەرێم نەهاتووە و مووچەخۆرانی هەرێم زیاتر لە 33 رۆژە مووچەیان وەرنەگرتووە کە مووچەی مانگی ئازاریان بە سێ رۆژ لە 6 تا 8ـی ئازار پێدرا، بەڵام مووچەخۆرانی عیراق لە چەند رۆژی داهاتوودا مووچەی مانگی ئایار وەردەگرن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار