مامۆستایانی ناڕازی هەڵوێستی خۆیان لەبارەی دواکەوتنی مووچە دەربڕی

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵآتی

دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی رایانگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادە نییە داتای فەرمانبەران بە مەبەستی تەوتین رادەستی بەغدا بکات، بۆیە ئەوانیش بەرپرسیارێتی موچەکانیان دەخەنە ئەستۆی پارێزگاری سلێمانی و دەسەڵاتدارانی زۆنگەکە.

دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا شەوی شەممە 5/11/2024 رایانگەیاند،" هەموان دەزانن حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە پیادەکردنی سیاسەتی ستەمکاران و چەواشەکردنی گەلی کورد، بریاری دادگای فیدڕاڵتی تایبەت بە تەوتینی موچە چارەسەری ریشەیی بوە بۆ پرسی موچە."

دەستەی ناکۆکی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ئاماژەیان بەوەشکرد،" دواکەوتنی موچە و تێکدانی گوزەرانی هاوڵاتیان لە ئەنجامی پابەندنەبونی حکومتی هەرێمی کوردستانە"، جارێکی دیکە دژایەتی خۆیان بۆ پڕۆژەی "هەژماری من" دوپاتدەکەنەوە و باسلەوەدەکەن کە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادە نییە داتای فەرمانبەران بداتە بەغدا، بۆیە پەرپرسیارێتی موچەکەنایان دەخەنە ئەستۆی پارێزگاری سلێمانی و دەسەڵاتدارانی زۆنگەکە.

ئەوەشیان خستەڕو، جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی بە چارەسەری ریشەیی دەزانن بۆ موچەکانیان، داوا لە هەموان دەکەن بۆ گرتنەبەری هەر هەڵوێستێکی مەدەنییانە دژ بە هەر پێشهاتێکی نەخوازراو لەلایەن دەسەڵاتادارانی هەرێمی کوردستانەوە.

هاوکات هۆشداریشیاندایە حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەڕێوبەرایەتییەکان و دەڵێن گەر حکومەتی هەرێم لەم سیاسەتەی ئێستای بەردەوام بێت خۆپیشاندانی سەرتاسەری و فراوان ئەنجام دەدەن.

سەبارەت بە بایکۆتکردنی هۆڵەکانی خوێندنیش مامۆستایانی ناڕازی ڕایانگەیاند ، بەهۆی هەستکردنیان بە بەرپرسیارێتی بەرامبەر خوێندکارەکانیان و بەهۆی ئەوەی لە ناوەڕاستی تاقیکردنەوەکاندان بایکۆت ئەنجام نادەن و هەڵوێستی دیکەیان دەبێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە لە ئەمساڵدا مووچەی سێ مانگ خەرجکراوە، بەڵام تائێستا مووچەی مانگی نیسان بۆ هەرێم نەهاتووە و مووچەخۆرانی هەرێم زیاتر لە 33 رۆژە مووچەیان وەرنەگرتووە کە مووچەی مانگی ئازاریان بە سێ رۆژ لە 6 تا 8ـی ئازار پێدرا، بەڵام مووچەخۆرانی عیراق لە چەند رۆژی داهاتوودا مووچەی مانگی ئایار وەردەگرن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار