وەزارەتی تەندروستی لیژنە دەنێرێتە نیشتمانی نەورەسەکان

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بڕیارە لیژنەیەکی پسپۆڕ سەردانی ئیدارەی راپەرین دەکات بە مەبەستی بەدواداچوونی زانستی بۆ مرداربوونی باڵندە نەورەسەکان.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 12ی ئایاری 2024، وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "بە بڕیاری دکتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی لیژنەیەکی پسپۆڕ سەردانی دەڤەری راپەرین دەکات بە مەبەستی بەدواداچوونی زانستی بۆ مرداربوونی باڵندە نەورەسەکان".

ئاماژە بەوەشکراوە، "ئەم لیژنەیە بۆ ھەماھەنگییە لەگەڵ فەرمانگەکانی ڤێتێرنەری و چۆنیەتیی ئەنجامدانی رووپێو و ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی و دەستنیشانکردنی ھۆکارەکان بە مەبەستی پاراستنی تەندروستیی خەڵك و رێگەگرتن لە ئەگەری گواستنەوەی ھەر ڤایرۆسێک لە نێوان باڵندە و مرۆڤدا".

رۆژی هەینی، 10ی ئایاری 2024، دوای بڵاوبوونەوەی چەند وێنەیەکی نەورەسەکانی دەریاچەی دوکان کە تووشی مرداربوونەوەی بە کۆمەڵ ببوون کاردانەوەی لێکەوتەوە و تەندروستیی راپەڕین تیمی ناردە نیشتمانیی نەورەسەکان بە مەبەستی ئەنجامدانی پشکنین، هەروەها داواشییان لە هاوڵاتییانکرد سەردانی ئەو ناوچەیە نەکەن، تاوەکو پشکنینەکان کۆتایی دێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار