کەشناسیی هەرێمی کوردستان: باران دەبارێت و پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای ناوچە جیاوازەکانی بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکان بێت باران دەبارێت و پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 12ی ئایاری 2024، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ ئاسمان بەردەوام هەور دەبێت، لەگەڵ زیادبوونى خێرای با و ئەگەرى کەمێک تۆز لە کەشى ناوچەکەمان، ئەگەرى پروشکە باران هەیە لە سەنتەرى پارێزگاکان و ناوچەى جیاجیا لە سنوورى ناوچە شاخاوییە بەرزەکان ئەگەرى باران بارینى زیاتر دەبێت، بڕى بارانى پێشبینیکراو 1-4 ملم دەبێت و خێراى با لەسەرخۆ - مامناوەند دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ".

ئاماژە بەوەکراوە، "سبەی دووشەممە 13ی ئایاری 2024 ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو، ئەگەرى باران بارینى کەم هەیە لە سەر بەشێک لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى و ناوچە شاخاوییە سنووریەکانى پارێزگاى دهۆک، خێراى با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت و سبەى خێراى با کەم دەبێتەوە و پلەکانى گەرما بە نزیکەى 1-3 پلەى سیلیزى نزم دەبێتەوە".

 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

 

هەولێر : 29

سلێمانى : 27

28 دهۆک : 

 زاخۆ : 27

هەڵەبجە : 28

کەرکوک: 31

سۆران : 24

حاجی ئۆمەران: 17

گەرمیان : 35

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار