بەڵگە فیلمی کۆرۆوای-ی تۆڕی میدیایی رووداو لەنێو زیاتر لە 13 هەزار بەشداربوو بووە براوەی خەڵاتی وێبی

6 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمساڵ بەڵگە فیلمی کۆرۆوای-ی تۆڕی میدیایی رووداو لەنێو زیاتر لە 13 هەزار بەشداربوو بووە براوەی خەڵاتی وێبی، بەڵگە فیلمەکە سەر بە بەشی گەشت و شێوەی ژیانە (Travel and Lifestyle) لەنێو هەزاران بەڵگە فیلمێکی ئەمەریکی، نیوزیلاندی و جۆرجیایی بووە براوەی خەڵاتەکە.

سی ئێن ئێن و بلوومبێرگ دوو میدیای نێوداری ئەمریکی و جیهانی لەگەڵ رووداو لە رکابەریی بەدەستهێنانی وێبی بوون، رووداو بە دەنگی خەڵک لەو دوو میدیایەی بردەوە.

بەڵگە فیلمی کۆرۆوای لە دارستانەکانی پاپوای رۆژئاوا لە ئیندۆنیزیا تۆمارکراوە و لەسەر خێڵێکی نێو دارستانەکەیە کە تاوەکو ساڵی حەفتاکانی سەدە رابردوو، نە کەس دەیزانی ئەو خێڵە هەن و نە ئەندامانی خێڵەکەش دەیانزانی جیهانێک لە دەرەوەی دارستانەکەیاندا هەیە. 

رۆژ عەلی زاڵە کە دەرهێنەری بەڵگە فیلمەکەیە رایگەیاند "سەرۆکی رێکخراوی خەڵاتی وێبی پێیوتم، ئەم ساڵ 13 هەزار ئەکتەر و فیلم و بەڵگە فیلم لە 70 وڵاتی جیهانەوە، هەوڵیان بۆ وەرگرتنی ئەو خەڵاتە دا، کە رووداو بردییەوە. دەیان هەزارانی دیکە بە هیوای ئەوەبوون لە وێبی کارەکانیان هەر تەنیا ناویان بهێنرێت".

خەڵاتی وێبی ساڵی 1996 دامەزراوە و ساڵانە لەلایەن ئەکادیمیای نێودەوڵەتی هونەر و زانستە دیجیتاڵییەکان (IADAS) پێشکەش دەکرێت، ئەمساڵ یادی 28 ساڵەی خەڵاتەکەیە، خەڵاتەکان تایبەتن بە داهێنان و لێهاتوویی تەکنیکی لەسەر پلاتفۆڕمە جیاوازەکان لە تۆڕی ئینتەرنێتدا، بەشێوەیەک بە ئۆسکاری ئینتەرنێت ناوی دەهێندرێت. 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار