رێگری کرا خەڵاتی وەرگێڕی نمونەیی بدرێت بە عەبدوڵڵای حەسەن زادە

8 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لەکاتێکدا بڕیاربوو خەڵاتی وەرگێڕی نمونەیی بدرێت بە عەبدوڵڵای حەسەن زادە، نووسەر و سیاسەتمەداری رۆژهەڵاتی کوردستان، بەڵام هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی چالاکییەکەیان راگرت.

دوێنێ یەکشەممە 12ی ئایاری 2024، بڕیاربوو دامەزراوەی کەریمی عەلەکە بە دروشمی "وەرگێڕان پردە بەهێزەکەی پەیوەندیی نێوان کەلتوورە جیاوازەکان" لە مەراسیمێکدا لە هۆڵی خاک لە شاری سلێمانی خەڵاتی وەرگێڕی نمونەیی ببەخشێتە عەبدوڵڵای حەسەن زادە، نووسەر و سیاسەتمەداری رۆژهەڵاتی کوردستان، بەڵام نیو کاتژمێر پێش مەراسیمەکە هێزە ئەمنییەکان داوایان لە رێکخەرانی مەراسیمەکە کرد ئەو چالاکییە رابگرن.

دامەزراوەی کەریمی عەلەکە لە بارەی سازنەکردنی دیدارەکەوە ڕایگەیاند، لەبەر هۆکارێکی نادیار دیدارەکە دواخرا بەبێ ئەوەی ئاماژە بەهۆکارەکەی بدات، بەڵام هەندێک لە شارەزایان هۆکارەکەی بۆ ئێران دەگێڕنەوە، چونکە عەبدوڵڵای حەسەن زادە، سکرتێری پێشووی حزبی دیموکراتە و ئەوە لەم کاتەدا بە باش نەزانراوە چونکە لەسەر بابەتی حزبەکانی رۆژهەڵات ئێران رێکەوتنی ئەمنی لەگەڵ هەرێم و عێراق هەیە.

عەبدوڵڵای حەسەن زادە، نووسەر و سیاسەتمەداری رۆژهەڵاتی کوردستان ماوەی زیاتر لە 60 ساڵە خەباتی سیاسی و ئەدەبی هەیە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار