وەزارەتی دارایی عێراق: مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانمان نارد

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی دارایی عێراق دەستی بە خەرجکردنی مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کرد.

 وەزارەتی دارایی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لەسەر داوای محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران، تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق واژۆی لەسەر ناردنی مووچەی مانگی نیسانی مووچەخۆرانی هەرێم کردووە.

وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە ، فەرمانگەی ژمێریایی دەستیکردوە بە تەمویلکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ (فەرمانبەرانی مەدەنی و چاودێری کۆمەڵایەتی و کەمئەندامان و خانەنشینانی سەربازیی و مەدەنی و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و فەرمانبەرانی گرێبەست).

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، پاره‌كه‌ بۆ موچه‌ی مانگی (نیسان/4)ی 2024 خه‌رجكراوه‌، له‌ چوارچێوه‌ی پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌ بودجه‌ی فیدڕاڵی عێراقدا.

جێگەیباسە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی ئاماژەی بە ناردنی موچە بۆ هێزەکانی ناوخۆ و پێشمەرگە نەکردوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار