دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار دەکرێت
2 ساڵ لەمەوپێش
هاولاتی
لە راگەیەندراێکدا وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد سبەی دەست بە دابەشکردنی مانگی چوار دەکرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "نیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە 14ی ئایاری 2024، نزیکەی 168 ملیار دینار بە سێ گوژمە وەک شایستەی مووچەی مانگی نیسانی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق".
ئاماژە بەوەشکراوە، "سبەی چوارشەممە 15ی ئایاری 2024 دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان دەکرێت و مووچەی ئەو چین و توێژانە دابەش دەکرێت کەلە بەغداوە تەمویلەکانیان گەیشتووە".
بابهتی پهیوهندیدار
