شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلە دەستگیرا کە هۆکاری وەرگەڕانی پاسی خوێندکارەکانی گەرمیان
8 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ چوارشەممە، 15ی ئایار، ئه‌و شۆفێرەی كه تۆمه‌تباره به‌وه‌ى دوێنێ ده‌ستى شكاندووهته سه‌ر ئه‌و مینی پاسه‌ى كه به ژماره‌یه‌ك خوێندكاره‌وه له رێگاى كه‌لار- كفری وه‌رگه‌ڕا، دەستگیرکراوە و ئۆتۆمبێلەکەشی دەستیبەسەرداگیرا.
له‌وباره‌یه‌وه موقەدەم سامان عه‌لی وته‌بێژی هاتوچۆی گه‌رمیان ڕایگەیاند، ئه‌و ئۆتۆمبیله‌ى تۆمه‌تباره به‌وه‌ى دوێنێ ده‌ستی شكاندوهتهسهر ئه‌و مینی پاسه‌ى كه به‌ژماره‌یه‌ك قوتابییەوە له‌ڕێگه‌ى كه‌لار ـ كفری وه‌رگه‌ڕا، ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه‌و شۆفێرهكهیشی دەستگیركراوە.
ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد کە شۆفێرەکەیان لەڕێی کامێراى چاودێرییەوە دۆزیوەتەوە و لە ئێستادا شۆفێرەکەی دەستبەسەرە و ئەو چوار سەرنشینەکەی دیکەش کە لەگەڵیدا بوون بانگ دەکرێن و وتەیان لێوەردەگیرێت و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکرێت.
دوێنێ سێشەممە، لەسەر رێگەی کەلار- کفری بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە چوار خوێندکار گیانیانلەدەستدا و حەوت خوێندکاری دیکە و شۆفێری پاسەکە برینداربوون، خوێندکارەکان خوێندکاری ئامادەیی باکووربوون لە کەلار وهەموویان کچبوون بۆ گەشتی زانستی چووبونە کفری.
هاوکات هەر دوێنێ دوا بەدوای ڕوداوەکە شۆفێری مینی پاسەکە بە میدیاکانی ڕاگەیاندبوو،" ئۆتۆمبێلێک لە نزیک گوندی حەسیرە، لە نێوان کەلار و کفری دەستی شکاندووە بەسەر ماندا و کۆنترۆڵمان لەدەستداوە و مینی پاسەکە وەرەگەڕاوە".