گهنجێكی كورد به دهسترێژی گوللـهی هێزه ئهمنییهكانی ئێران له بانه كوژرا

11 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
موعین تۆفیق پوور، کاسبکارێکی ناوچەیەکی سنووریی سەر بە شاری بانەی رۆژهەڵاتی کوردستانە، دوێنێ بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژرا.
بەپێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی سێشەممە 14ی ئایاری 2024، هێزە ئهمنییهكانی ئێران جێگیر لە سنووری چۆمان-ی سەر بە شاری بانە ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی کوردیان داوەتە بەر دەستڕێژی گوللـە و لە ئەنجامدا شۆفێرەکەی بەناوی موعین تەوفیق پوور گیانی له دهستداوه.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بانە، موعین تەوفیق پوور، تەمەن 24 ساڵ و خێزاندار بووەو هێزە چەکدارەکانی ئێران ناوبراویان لە ناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆی (تۆیۆتا) بەبێ هۆشداریی پێشوەخت و بە بیانووی گواستنەوەی شت و مەکی قاچاخ بە چەکی کڵاشینکۆف داوەتە بەر دەستڕێژی گوللـە و گیانی له دهستداوه.
ناوبراو خەڵکی گوندی چۆمانی شاری بانەی رۆژههڵاتی كوردستانە و لە ئێستادا تەرمی ئەو کاسبکارە کوردە بۆ نەخۆشخانەی بانە گوێزراوەتەوە و تائێستا رادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.
لە سەرەتای مانگی ئایارەوە تاوەکو ئێستا شەش کەس لە ناوچە سنوورییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون، دووانیان کاسبکار و چوار کەسیش کۆڵبەرن.
