ده‌سته‌ی دادوه‌ریی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بڕیاری دادگای فیدراڵی لەبارەی راگرتنی کارەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە رەتدەکاتەوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لەسەر سکاڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ده‌سته‌ی دادوه‌ریی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیی عێراق رەتدەکاتەوە کە لەبارەی سکاڵاکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تایبەت بە هەڵبژاردن دەریکرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی ئایاری 2024، دەستەی دادوەری هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بڕیاری له‌سه‌ر ئه‌و سكاڵایه دا كه رزگار حاجی حه‌مه، به‌رپرسی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنه‌كانی یه‌كێتیی له‌باره‌ی بڕیاری كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بۆ راگرتنی رێوشوێنه‌كانی سازدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان تۆماریكردبوو.
بەپێی بڕیارەکە بێت، ده‌سته‌ی دادوه‌ریی هه‌ڵبژاردنه‌كان كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان پابه‌ند ده‌كات به‌وه‌ی له بڕیاره‌كانیدا سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان پشت به بڕیاری رۆژی 7ی ئه‌م مانگه‌ی دادگای باڵای فیدراڵی نه‌به‌ستێت، به‌وپێیه‌ی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و ناكۆكییانه‌ی كه له‌به‌ره‌نجامی ئاماده‌كاریی و جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه سه‌رهه‌ڵدده‌ده‌ن پسپۆری ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه نه‌ك دادگای فیدراڵی و هه‌ر سكاڵایه‌كیش هه‌بێت به‌ته‌نیا ده‌بێت له‌به‌رده‌م ده‌سته‌ی دادوه‌ریی هه‌ڵبژاردن بخرێته‌ڕوو.
هەروەها ئاماژە بەوەشکراوە، ده‌سته‌ی دادوه‌ریی هه‌ڵبژاردن، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق پابه‌ند ده‌كات به‌وه‌ی ده‌ست به رێوشوێنه‌كانی بكاته‌وه بۆ سازدانی هه‌ڵبژاردنی كوردستان.
لە رۆژی 7ی ئەم مانگە لەسەر سکاڵای مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بڕیاری دادگای فیدراڵی کارەکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان راگیران.


