پلاسخارت: پێویستە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە چوار مانگی داهاتو ئەنجام بدرێت
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
جینین پلاسخارت نێردەی ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان لە عێراق رایگەیاند، بەپێی پێشبینییەکان بەم زوانە وادەی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری دەکرێت، ئەو پرۆسەیە بۆ هەرێمی کوردستان گرنگە و پێویستە دوا وادەی ئەنجامدانی لە چوار مانگ زیاتر نەخایەنێت.
جێنین هێنیس پلاسخارت، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/5/2024 لە ئەنجوومەنی ئاسایش راپۆرتێکی لەبارەی دۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق پێشكەش کرد و رایگەیاند،"هیوادارین لە کاتێکی نزیکدا وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریبکرێت بە جۆرێک لە ئێستاوە زیاتر لە چوار مانگ نەخایەنێت و هەڵبژاردنێکی گشتگیر، شەفاف و متمانەپێکراو لە هەرێمی کوردستان زۆر پێویستە"
جارێكی دیكە جنین پلاسخارت، هۆشداری بەبەرپرسانی هەرێم دایەوە؛ ئەگەر هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان ئەنجام نەدرێت، هەرێم روبەڕوی ئایندەیەكی نادریا دەبێتەوە، هیوادارین پڕۆسەكە ئەنجام بدرێت و وادەیەكی نوێ بۆ رۆژی هەڵبژاردن دیاری بكرێت و جارێك دیكە دوانەخرێتەوە.
سەبارەت بە دۆخی عێراقیش ڕایگەیاند، ،هەمو شتێكی عێراق نایاب نییە، گەندەڵی و گروپە چەکدارەکان لە دەرەوەی دەسەڵاتی دادوەری عێراق بەردەوامن لە هەژمونیان، ژنانی عێراق لە هەوڵەکانیان بەردەوامن بۆ گەیشتن بە کورسییەکانی دەسەڵات، هەندێکیان گەیشتون و هەندێکی دیکەیان لە دروستکردنی بڕیار دوردەخرێنەوە.
جێنین هێنیس پلاسخارت باسی لەوەش کرد کە "چەقبەستوویی سیاسی لە دیالە و کەرکووک بەردەوامە."
لەبارەی پەرلەمانی عێراقیشەوە قسەی کرد: "لەدوای شەش مانگ پەرلەمان شکستی هێناوە لە دیاریکردنی جێگرەوەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق."
