دوو په‌رله‌مانتارى گۆڕان و کۆمه‌ڵ: هاوپه‌یمانى له به‌غدا پێکده‌هێنین
کۆمه‌ڵ بریارى داوه به‌شدارى حکومه‌تى نوێى عێراق بکات و گۆڕان یه‌کلاینه‌بۆته‌وه
6 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
دوو په‌رله‌مانتارى گۆڕان و کۆمه‌ڵ له‌به‌غدا جه‌ختله‌وه ده‌که‌نه‌وه که به‌رنامه‌یان هه‌یه هاوپه‌یمانى و ئیئتیلاف پێکبهێنن و ده‌شڵێن:"پێشتر پێکهێنراو راگه‌یه‌ندرا ئه‌وکاته‌ى هاوپه‌یمانى بۆ دیموکراسى و دادپه‌روه‌ریش له‌گه‌ڵماندا بووه".
هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵى ئیسلامى که خاوه‌نى دوو کورسى په‌رله‌مانى عێراقه بریارى داوه به‌شدارى حکومه‌تى نیۆى عێراق بکات، به‌ڵام گۆڕان که‌خاوه‌نى پێنج کورسى په‌رله‌مانه هێشتا یه‌کلایى نه‌بۆته‌وه‌و چاوه‌ڕێى جڤاتى نیشیتمانى بزوتنه‌وه‌که‌یه‌تى.
به‌هار مه‌حمود، ئه‌ندامى فراکسۆنى گۆڕان له‌په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به سایتى هاوڵاتى وت"پێکهێنانى هاوپه‌یمانى و ئیئتلاف له‌نێوان گۆڕان و کۆمه‌ڵ‌و یه‌کگرتوو ئه‌نجام ده‌درێت، ته‌نانه‌ت پێشتر هاوپه‌یمانى بۆ دیموکراسى و دادپه‌روه‌رى له‌گه‌ڵماندا بوون و راشگه‌یه‌ندرا هاوپه‌یمانێتیه‌که".
ناوبراو باسى له‌وه‌شکرد، گفتوگۆ له‌نێوان هه‌رسێ فراکسۆنى گۆڕان و کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو ئه‌نجام ده‌درێت"ته‌بعه‌ن که بوینه هاوپه‌یمانى ئه‌وکاته ناوێکى لێ ده‌نرێت، به‌ڵام له‌ناو هاوپه‌یمانێتیه‌که‌دا هه‌ر فراکسۆنه ئازادى و سه‌ربه‌خۆیى خۆى هه‌ر ده‌مێنێت".
پاش گه‌رانه‌وه‌ى به‌رهه‌م ساڵح بۆ نێو یه‌کێتى و وه‌رگتنى پۆستى سه‌رۆک کۆمار، ئێستا باسله‌وه ده‌کرێت که دوو کورسیه‌که‌ى هاوپه‌یمانى له‌به‌غدا چونه‌ته نێو فراکسۆنى یه‌کێتیه‌وه.
په‌رله‌مانتارێکى فراکسۆنى کۆمه‌ڵ له‌به‌غدا ده‌ڵێت فکره‌ى هاوپه‌یمانى له‌نێوان هه‌رسێ فراکسۆنى سێ لایه‌نه‌که‌دا بوونى هه‌یه.
سه‌لیم شوشکه‌یى، له‌لێدوانێکدا به سایتى هاوڵاتى وت" فکه‌ره‌ى هاوپه‌یمانى و ئیئتلاف له‌نێوان هه‌رسێ فراکسۆنه‌که‌دا هه‌یه‌و ده‌توانین ئه‌نجامى بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى رۆڵێکى زیاتر بگیرێن له‌به‌غدا".
ده‌رباره‌ى به‌شدارى کردنیان له‌حکومه‌تى نوێى عێراق، شوشکه‌یى ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد حزبه‌که‌ى خاوه‌نى دوو کورسیه‌و به‌پێى ئه‌و خاڵانه‌ى دانراوه ته‌نها یه‌ک خاڵى هه‌یه"به‌ڵێ ده‌مانه‌وێت به‌پێى ئیستحقاقى خۆمان به‌شدارى بکه‌ین، ئیتر پۆسته‌که وه‌کیل وه‌زیره یا شتى تر بێت".
به‌پێى ئه‌و ریزبه‌نیه‌ى بۆ پۆسته‌کانى به‌غداد دانراوه، هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تیه‌که هه‌ریه‌که‌و 15 خاڵ و جێگرانى سه‌رۆکایه‌تییه‌کان 10 خاڵ و وه‌زاره‌ته سیادییه‌کان شه‌ش خاڵ و وه‌زاره‌ته خزمه‌تگوزارییه‌کان چوار خاڵى بۆ دانراوه، راوێژکارو وه‌کیل وه‌زیریه‌کانیش به‌پێى کاره‌کانیان دوو خاڵ‌و یه‌ک خاڵى بۆ دیارى کراوه.
په‌رله‌مانتاره‌که‌ى کۆمه‌ڵ ئه‌وه‌شى رونکرده‌وه که یه‌کێتى به‌هۆى وه‌رگرتنى سه‌رۆک کۆمارى عێراقه‌وه 15 خاڵى بردووه‌و پارتیش به وه‌رگرتنى جێگرى دووه‌مى سه‌رۆکى په‌رله‌مان 10 خاڵى بردووه"ئێمه‌ش مافى خۆمانه به‌پێى کوردسییه‌کانمان به‌رکه‌وته‌ى خۆمان هه‌بێت له حکومه‌تى نوێى عێراقدا".
ئه‌ندامه‌که‌ى فراکسۆنى گۆڕان، ده‌ڵێت هێشتا بریاریان نه‌داوه به‌شدارى حکومه‌تى نوێى عێراق بکه‌ن.
به‌هار مه‌حمود وتى" تا ئێستا بریارمان نه‌داوه به‌شدارى حکومه‌تى نوێى عێراق ده‌که‌ین یان نا، هه‌ر کات ئه‌و بریاره له‌لایه‌ن جڤاتى نیشتمانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانه‌وه درا، ئه‌وکات قسه‌ى لێ ده‌که‌ین".