یەک کۆینی دانیمارکی بە نزیکەی 72 ملیۆن دۆلار دەفرۆشرێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هەوراز حوسێن
هاوڵاتی، وارشۆ

کۆینێکی دانیمارکی دوای 100 ساڵ لە زیادکردنێکی ئاشکرادا دەفرۆشرێت. کۆینەکە لەلایەن مۆزەخانەی نیشتمانیی دانیمارکەوە دەفرۆشرێت.

بڕیارە زیادکردنە ئاشکراکە لە کۆتاییەکانی ئەمساڵدا بکرێت و لە ئێستاوە دەستکراوە بە ریکلامکردن بۆی.

کۆینەکە لەلایەن لارس بروون، سەرمایەدار و شارەزای لیرە لە ساڵی 1922 کڕدراوە و دوای ساڵێک گیانی لەدەستداوە.
پێشبینی دەکرێت 72 ملیۆن و 500 هەزار دۆلار بکات.

هیڵی هۆرسنایس، سەرۆکی کۆکردنەوەی مەدالیا و کۆین لە مۆزەخانەی نیشتمانیی دانیمارک چیرۆکی لارس بروون دەگەڕێتەوە و دەڵێت، لەو کاتەدا کە جەنگی جیهانی یەکەم دەستیپێکردووە، بروون کۆینەکەی پێشکێشی مۆزەخانەی دانیمارک کردووە.

لە دواتردا ترسی لەوە هەبووە بەهۆی جەنگەوە مۆزەخانەکە زیانی پێبگات و لیرەکە لەناوبچێت، بۆیە وەسێتی کردووە لە شوێنێکی پارێزراودا هەڵبگیرێت و 100 ساڵ دواتر نمایشبکرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار