کەشناسیی هەرێمی کوردستان: تاوە باران دەبارێت

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای ناوچەکانی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 19ی ئایاری 2024، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتى نیمچە هەور دەبێت و خێرایی با مامناوەند دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ".

لەبارەی کەشوهەوای سبەینێ دووشەممە 20ی ئایاری 2024، ئاماژە بەوەکراوە، "ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە کاتەکانی دوانیوەڕۆ ئەگەرى تاوە باران و هەورە تریشقە هەیە لە هەندێک ناوچە بە تایبەتى (سنوورى پارێزگاى هەولێر و سەنتەرى پارێزگا)، هەروەها لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان و بەشێک لە ئیدارەى راپەڕین، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە  لەتۆمارکراوەکانی ئەمرۆ".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی دووشەممە:
هەولێر: 28
سلێمانى: 28
دهۆک: 27  
زاخۆ : 28
هەڵەبجە : 30
کەرکوک: 32
سۆران : 25
حاجی ئۆمەران: 17
گەرمیان : 33
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار