وانەبێژانی زانکۆ حکومییەکان دادەمەزرێن
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، وانەبێژانی زانکۆ حکومییەکان دادەمەزرێن.
عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی راگەیاند، "لەدواین هەوڵەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا، لیستی ناوی سەرجەم وانەبێژانی زانکۆ حکومییەکانیان بەرزکردووەتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران و لەوێشەوە ئاڕاستەی بەغدا دەکرێت، بەمەبەستی دامەزراندن و دابینکردنی شایستە داراییەکانیان".
ئاماژەی بەوەشکرد، "وانەبێژانی زانکۆ حکومییەکان ماوەی چەند ساڵێکە خزمەت پێشکەش بە خوێندنی باڵا دەکەن لە هەرێمی کوردستان، بۆیە مەبەستییانە بێ جیاوازی سەرجەم وانەبێژان دابمەزرێن".
ئەوەشت خستووەتەڕوو، "وانەبێژانی زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان ژمارەیان هەزار و 982 وانەبێژە و ماوەی چەندین ساڵە وەک وانەبێژ خزمەت دەکەن".
