بەیانیی ئەمڕۆ هەینی لە هەولێر ئاگر لە کۆگایەک کەوتەوە

11 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
جارێکی دیکە بەیانیی ئەمڕۆ ئاگر لە کۆگایەکی مادەی پاککەرەوە لە سنووری کانی گەلی هەولێر کەتووەتەوە و تەنها زیانی مادەی لێکەوتووەتەوە و ئاگرەکە بەردەوامە.
ئەمڕۆ هەینی 24ی ئایاری 2024، بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر رایگەیاند، "بەیانیی ئەمڕۆ ئاگر لە کۆگایەکی مادەی پاککەرەوە لە سنووری کانی گەلی هەولێر کەتووەتەوە و تەنها زیانی مادەی لێکەوتووەتەوە و ئاگرەکە بەردەوامە و تیمەکانی بەرگریی شارستانی لە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەدان".
بەپێی زانیارییەکان، وەستایەکی ئیزوگام لە کۆگاکەدا کاری کردووە و هۆکاری ئاگرەکە ئەو پەرەمێزە بووە کە بەکاری هێناوە و لەئێستادا لە %70ی ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە و تیمەکانی بەرگریی شارستانی لە هەوڵدان بۆ کۆتایی هێنان بە ئاگرەکە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ پێنجشەممە 23ی ئایاری 2024، بەهۆی تەقینی غازەوە ئاگرێکی گەورە لە کۆگای غازی نەورۆز لەسەر رێگای هەولێر-کەرکوک کەوتووەتەوە و بەهۆیەوە سێ کەس برینداربوون.
