ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق: دەستپێیکردنی تەوتین، قەیرانی مووچە بەرەو کۆتایی دەبات

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
ئەندامێكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق داوا لە مووچه‌خۆران دەكات، لە هەڵبژاردنی بانكەكان له‌ چوارچێوه‌ى ئه‌و فۆڕمه‌ى (هه‌ژمارى من) كه‌ دابه‌شكراوه‌ لەهەردوو هەڵبژاردنەکە بانكى (TBI) هه‌ڵبژێرن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 5ی حوزەیرانی 2024، كاروان یاروەیس، ئەندامی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق رایگەیاند "سەبارەت بەو فۆڕمەی، کە بەسەر بەرێوەبەرایەتییەکاندا دابەش دەکرێت بۆ ئەوەی مووچەخۆران بۆ کردنەوەی ئەژماری بانکی پڕی بکەنەوە، دوابەدوای بەدواداچوونمان لەگەڵ بەرێوەبەری گشتیی بانکی (TBI)  لەهەردوو هەڵبژاردنەکە دەتوانن خەت لە ناوی (TBI) بدەن و بەوشێوەیە ئەژماری بانکیان لەو بانکە بۆ دەکرێتەوە". 

ئاماژەی بەوەشکرد، "بە پێچەوانەوە ئەگەر هەردوو هەڵبژاردنەکە (TBI) بوو و دواتر بانکێکی ترتان بۆ هاتەوە دەتوانن سکاڵا بکەن". 

دەشڵێت، "بانکی (TBI) رایانگەیاند، کە پابەندن بە جێبەجێ کردنی بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدڕاڵیی لەبارەی تەوتینەوە و ناوی فۆڕمەکە چیە کێشە نییە، گرنگ لەهەڵبژاردنی بانکەکاندا لەهەردوو هەڵبژاردنەکە بانکی (TBI) هەڵبژێرن". 

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وتیشی، "کردنەوەی ئەژماری بانکی و دەستپێیکردنی تەوتین، چارەسەرکردنی ریشەیی قەیرانی مووچە بەرەو کۆتایی دەبات".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار