لاهور شێخ جەنگی پێشوازیکرد لە ستیڤن هیچن باڵێۆزی بەریتانیا لە عێراق
7 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ دووشەممە 10ی حوزەیرانی 2024، لە شاری سلێمانی، لاهور شێخ جەنگی سەرۆکی بەرەی گەل لەگەڵ ستیڤن هیچن باڵێۆزی بەریتانیا لە عێراق کۆبۆوە.
لاهور شێخ جەنگی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تایبەت بەخۆی لە فەیسبووک ڤیدیۆیەکی بڵاوکردۆتەوە کە پێشوازی دەکات لە ستیڤن هیچن باڵێۆزی بریتانیا لە عێراق و کۆببونەوەیەکی لەگەڵ ئەنجامداوە.
لاهور شێخ جەنگی سەبارەت بە کۆبوونەوەکە دەڵێت، کۆبوونەکەمان لەبارەی پێویستی ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و دۆخی گشتی هەرێمی کوردستان و عێراقمان لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا تاو توێکرد.
دەشڵێت، جەختمان لەسەر چڕکردنەوەی هەوڵی هێز و لایەنە سیاسییەکان بۆ کۆتاییهێنان بە کێشە و ناکۆکیە سیاسییەکان لە پێناو خزمەتکردن و دابینکردنی ژیانێکی شایستە و خۆشگوزەران بۆ هاووڵاتییان.
ئاماژە بەشدەکات، لە بەشێکی تری دیدارەکەیدا، لەسەر پێویستی و گرنگی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پارلەمانی کوردستان و گفتوگۆمانکرد، کە پێویستە هەڵبژاردن تا کۆتایی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت و لەوە زیاتر بە هیچ بەهانە و بیانویەک دوا نەخرێت و قەوارەی هەرێم نەخرێتە مەترسییەوە.
لاهور شێخ جەنگی وتیشی، هاوکات تێڕوانینی خۆمان لەبارەی هەموو ئەو کێشەو گرفتانە خستەڕوو کە ئێستا لە ئارادان و بوونەتە بەربەست لەبەردەم پرۆسەی سیاسی و دیموکراسی لەناوچەکە.