zhyr

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە

4 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی حوزەیرانی 2024، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەسەر چەند تەوەرێک دەکات، لەوانە پرسی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت و سەرژمێری.

بەگوێرەی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، لە بڕگەی یەکەمدا ئەنجامی سەردانی شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان و نوێنەری کۆمپانیا نەوتییەکان بۆ بەغداد و کۆبوونەوە لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق لەبارەی پرسی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت دەخرێتەڕوو.

لە تەوەری دووەمی کۆبوونەوکەدا، گفتوگۆ لەبارەی دانانی دوو گۆڕەپانی گومرگی لە پارێزگای دیالە و موسڵ دەکرێت.

هەر بە گوێرەی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، لە تەوەری سێیەمدا، بابەتی سەرژمێری گشتیی دانیشتوان لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەخرێتەڕوو.

جێگای ئاماژەیە، لە تەوەری چوارەمدا باسی ئامادەکارییەکانی وەزارەتی پەروەردە بۆ تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 دەکرێت.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار