هاووڵاتیان لەبارەی فڕینی درۆنێکەوە ئاگاداردەکرێنەوە

4 ڕۆژ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆکایەتیی شارەوانی دارەتوو رایدەگەیەنێت، سبەینێ درۆنێک بە ئاسمانی ناحیەکەدا دەسووڕێتەوە و پێویست بە دڵەڕاوکێی هاوڵاتییان ناکات.

ئەمڕۆ هەینی 28ی حوزەیرانی 2024، لە راگەیێندراوێکدا سەرۆکایەتیی شارەوانیی دارەتوودا، داوا لە هاووڵاتیانی ناحیەی دارەتوو لە سنووری پارێزگای هەولێر دەکات هیچ کاردانەوەیەکیان نەبێت بەرامبەر ئەو درۆنەی سبەینێ لە ئاسمانی گوندی باغمرەشهاب دەبینرێت. 

ئەوەشخراوەتەڕوو، درۆنەکە بە فەرمی مۆڵەتی فڕینی لە لایەنی ئەمنی وەرگرتووە، تەنها بۆ مەبەستی رووپێویکردن بەکاردەهێنرێت، بەپێچەوانەوە بەرامبەر هەر سەرپێچی کارێک کاردانەوەی یاسایی دەگیرینەبەر.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار