نەوزاد شێخ کامیل: چەکی 20 ملیار دینار پارەی گەنمی جوتیاران گەیشتووەتە ھەرێمی کوردستان
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، 20 ملیار دینار پارەی گەنمی جوتیاران گەیشتە هەرێمی کوردستان و لەم هەفتەیەدا دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
ئەمڕۆ شەممە 29ی حوزەیرانی 2024، نەوزاد کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان بە میدیاکانی راگەیاند، "چەکی 20 ملیار دینار پارەی گەنمی جوتیاران گەیشتووەتە ھەرێمی کوردستان".
بەپێی وتەی نەوزاد شێخ کامیل بێت، لەو پارەیە 10ملیار دیناری بۆ پارێزگای سلێمانی و شەش ملیار دیناری بۆ ھەولێر و چوار ملیار دیناریشی بۆ پارێزگای دھۆکە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "رێککارە کارگێڕییەکانی دابەشکردنی پارەکە تەواوکراوە و لەم هەفتەیەدا دەست بە دابەشکردنی دەکرێت".
تائێستا لە سایلۆکانی هەرێمی کوردستان بڕی 292 ھەزار و 760 تۆن گەنم لە جوتیاران وەرگیراوە و پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمیش بەردەوامە.
