کەشناسێک: پلەی گەرما زیاتر دادەبەزێت

3 ڕۆژ لەمەوپێش



هاوڵاتی/ سازگار ئەحمەد

شارەزایەکی کەشناسی ئاماژە بەوەدەدات، پلەی گەرما زیاتر دادەبەزن و تەوژمە هەوایەکی دیکەی فێنکی دەریای ناوەڕاست کاردەکاتە سەرناوچەکانمان.

ئەمڕۆ شەممە 29ی حوزەیرانی 2024، شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی بە هاوڵاتی راگەیاند، "ماوەی چەند رۆژێکە پلەکانی گەرما کەمێک دابه زینی بەخۆوە بینیوە لە ئەنجامی کشانەوەی تۆپەڵە هەوای گەرمی باکووری ئەفەریقی و لاوازبوونی نزمە پاڵە پەستۆی گەرمی وەرزی زەریای هیندی، لەئەنجامی لاواز مانەوە و کەمبوونەوەی نزمە پاڵە پەستۆی گەرمی وەرزی زەریای هیندی و هاتنی تەومە هەوایه کی تری فێنکی دەریای ناوەڕاست لە رۆژانی داهاتوودا پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن".

ئەوەشی وت، "رۆژانی یەکشەممە و دووشەممە پلەی گەرما بە رێژەی 1 تا 3 پلەی سیلیزی  و بۆ سێشەممەو چوارشەممە تا 4 بۆ 5 پلە دادەبەزێت".

بەپێی پێشبینییەکانی ئەو کەشناسە بێت، بەدرێژایی ئەم هەفتەیە با چالاکە ناو بەناو بە زۆریش بای شەماڵ زیاتر کاتەکانی دوانیوەڕۆ بەولاوە بەخێرایی 15 تا 25 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار