نرخی كاره‌بای موه‌لیده بۆ مانگی حوزەیران دیاریكرا
2 ڕۆژ لەمەوپێش
هاوڵاتی
کارەبای سلێمانی، نرخی ئەمپێرێک کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان لەنێوان 11هەزار و 500 بۆ 12 هەزار و 500 دینار دەبێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 2ی تەممووزی 2024، بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی لە راگەندراوێکدا رایگەیاند، لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موەلیدە ئه‌هلییه‌كان کۆبووەوە و به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر سەعاتێک بۆ یه‌ك ئه‌مپێر 41 دینار‌ە.
دەشڵێت، نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی گه‌ڕه‌كه‌كان له‌ناو شاری سلێمانی له نێوان 11 هەزار و 500 بۆ 12هەزارو 500 دینار‌ە.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، بەو پێیەى موەلیدەکان لە نێوان 280 بۆ 305 کاتژمێر کاریان کردووە، به‌هۆی جیاوازی كارکردنیان نرخی ئه‌مپێرێك له گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت.
سەبارەت بە خشتەی کارپێکردنی مۆلیدەکان ئاماژەی بەوەداوە، خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده بۆ مانگى تەممووز 24 كاتژمێری دەبێت واتە هەركاتێك كارەبای نیشتیمانی كوژایەوە پێویسته موه‌لیده‌كان كارەبا بدەن به هاووڵاتییان.
لە راگەیەندراوەکەشدا هاتووە،کە لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان، له‌كۆنووسه‌كه‌دا جه‌ختیان له‌وه كردوه‌ته‌وه كه له‌كاتی كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتیمانی نابێت كارپێكردنی موه‌لیده و پێدانی كاره‌با به هاووڵاتییان له دە خوله‌ك زیاتر بخایه‌نێت، به‌پێچه‌وانه‌وه خاوه‌ن موه‌لیده‌كه سزاده‌درێت.
![place for reklam](img/rek/hawlati_city.png)