ئۆتۆمبێلێک لە تەنیشت پرۆژەی میران سیتی لە سلێمانی تەقییەوە

2 ڕۆژ لەمەوپێش



هەوراز حوسێن

هاوڵاتی، سلێمانی

رۆژی سێشەممە 2-7-2024، ئۆتۆمبێلێک لە جۆری کیا سۆرێنتۆ، رەنگی رەش لە نزیک پرۆژەی میران سیتی لە سلێمانی تەقییەوە.

بەهۆی رووداوەکەوە دوو سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە برینداربوون و لەلایەن هاووڵاتییانەوە براون بۆ نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی.

هەر زوو تیمەکانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و ئۆپەراسیۆن گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و چواردەوری ئۆتۆمبێلەکەیاندا.

تاوەکو ئێستا نازانرێت هۆکاری تەقینەوەکە چیبووە.

گومانەکان بۆ هێرشی درۆنی یان بۆمبی لکێنراو یان کێشە لە تانکی سووتەمەنی ئۆتۆمبێلەکە دەچێت.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار