دەزگای ئاسایشی هەرێم: تا ئێستا هۆکاری تەقینەوەی ئۆتۆمبێلەکە دیار نییە

2 ڕۆژ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دەزگای ئاسایشی هەرێم روونکردنەوە دەدات سەبارەت بەڕووداوی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک لە نزیک پڕۆژەی میران سیتی لە گەڕەکی راپەڕینی شاری سلێمانی.

ئەمڕۆ سێشەممە 2ی تەممووزی 2024، دەزگای ئاسیشی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕۆژی 2ی تەممووزی 2024، کاتژمێر 11:30بەهۆی تەقیینەوەی ئۆتۆمبێلێک لەجۆری کیا سپۆرتاج ڕەنگی سپی کە لەئێستادا هۆکاری تەقینەوەکەی نەزانراوە.

دەشڵێت، بەهۆی تەقینەوەکەوە، دووکەس بە سەختی بریندار بوون، کە یەکیکان شۆفێری ئۆتۆمبێلێک و ئەوەی دیکەیان سەرنشین بووە و لەئێستادا لێکۆڵینەوە لە هۆکاری تەقینەوەکە بەردەوامە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار