لەناو کەمپی ئاوارەکانی شنگال تەقینەوەک روویدا

2 ڕۆژ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەهۆی تەقینەوەیەک لە ناو کەمپی ئاوارەکانی شنگال ژنێک گیانی لەدەستداوە و چەند کەسێکی تر بریندار بوون.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 2ی تەممووزی 2024، لەنێو کەمپی خانکێی ئاوەرەکانی شنگال لە پارێزگای دهۆک تەقینەوەیەک روویدا و بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان ژنێک گیانی لەدەستداوە.   

لەم بارەیەوە پیر دەیان، بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران لە دهۆک رایگەیاند، لە ئەنجامی تەقینەوەی جلشۆرێک ژنێکی تەمەن 37 ساڵ گیانی لەدەستداوە.   

هەر لەم بارەیەوە سەرچاوەیەکی تری ئەمنی کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت وتوویەتی، هێزە ئەمنییەکان چوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە.

گومان دەکرێت بۆمبێکی چێندراو بێت.    

ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاندووە، بەهۆی تەقینەوەکەوە "ژنێک گیانی لەدەستداوە و چەند کەسێکی دیکەش بریندار بوون.

سەرچاوە، رووداو

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار