حکومەتی هەرێم داوایەكی بەپەلە ئاراستەی وەزارەتەكان دەكات

4 ڕۆژ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، پێویستە وەزارەتەكان بەردەوام بن لە ناردنی لیستی مووچە، پێداچوونەوەی مانگانە لە 10 رۆژی یەكەمی هەموو مانگێك تاوەكو هیچ بیانوویەك نەمێنێت كە ببێتە هۆی دواخستنی مووچەی مووچەخۆران.

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە بارەی ناردنی لیستی مووچەی مووچەخۆرانەوە لە ڕاگەیاندراوێکدا داواکارییەک ئاراستەی وەزارەتەکان دەکات.

لە راگەیەندراوەكەی ئەنجومەنی وەزیراندا هاتووە، لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا گفتوگۆ لەبارەی بابەتی مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی هەرێم و مووچەی مانگی پێنج و شەشی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان و دوا پێشهاتی وردبینی و پێداچوونەوەی لیستی مووچەی هێزەكانی پێشمەرگە لەلایەن تیمی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی هەرێم و حكومەتی فیدراڵ كراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، پێویستە وەزارەتەكان بەردەوام بن لە ناردنی لیستی مووچە و پێداچوونەوەی مانگانە لە 10 رۆژی یەكەمی هەموو مانگێك تاوەكو هیچ بیانوویەك نەمێنێت، كە ببێتە هۆی دواخستنی مووچەی مانگانەی مووچەخۆران لەلایەن حکومەتی عێراقەوە.

لە کۆتای ڕاگەیاندراوەکەی ئەنجوومەنی وەزیراندا هاتووە، بەردەوام بن لە ئاسانكاریكردن بۆ تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێریی دارایی هەرێم و بەغداد.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار