گەنجێک بە فیشەک کوژرا

3 ڕۆژ لەمەوپێش



گەنجێک بە فیشەک کوژرا و تائێستا بکوژەکەی دەستگیرنەکراوە.

شەوی رابردوو 3ی تەمووزی 2024، لە قەزای سێمێلی سەر بە پارێزگای دھۆک گەنجێک بەھۆی ناوبژیوانیکردنەوە بە فیشەک کوژرا و تائێستاش بکوژەکە دەستگیرنەکراوە.

لە یەکێک لە کافتریاکانی قەزای سێمێل دوێنێ شەو شەڕ لەنێوان دوو گەنجدا دروستبووە کە ئامۆزای یەکترن، ئامۆزایەکی دیکەی ئەو دوو گەنجەش ھەوڵی ناوبژیوانیکردنی داوە لە نێوانیاندا، بەڵام فیشەکی بەرکەوتووە و بەھۆی سەختی برینەکەیەوە گیانیلەدەستداوە.

جێگای ئامەژەیە، تائێستا بکوژەکە دەستگیرنەکراوە و ھێزە ئەمنییەکان لە ھەوڵی دەستگیرکردنی بکوژەکەدان.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار