بەڕێوەبەرایەتی تەندروسی هەولێر داوایەک لە فەمانبەرانی دەکات
![](/2022/images/2024/112-1024x576-1-1-800x450.jpg)
3 ڕۆژ لەمەوپێش
هاوڵاتی
تەندروستی هەولێر داوا دەکات لەماوەى هەفتەیەکدا لیستى ناوى فەرمانبەران ئامادەبکرێت و بۆیان بەرزبکرێتەوە بە مەستی پێدانی زەوی پێیان.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ی تەمووزی 2024، بەڕێوەبەرایەتى گشتیى تەندروستى هەولێر، لە ڕێگەی نووسراوێکەوە پاڵپشت بە بڕیارى ئەنجوومەنى وەزیران و وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار داواى لیستى ناوى فەرمانبەران لە فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکانى دەکات بەمەبەستى پێدانى زەوى.
لە نووسراوەکەی تەندروستی هەولێردا هاتووە، داواى بەڵێننامە و فۆرمى دابەشکردنى زەوى لەسەرجەم بەڕێوەبەرایەتى و نەخۆشخانەکانى سنوورى خۆى کردووە و داواشیکردووە بەگوێرەى مەرج و رێنماییەکان لیستى ناوى فەرمانبەرانی بۆ بەرزبکەنەوە و ئەوانیش ئاراستەى وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزارى بکەن.
جێگای ئاماژەیە، ئەنجوومەنى وەزیران، لە مانگى ئازار بڕیاریدا زەوى بدرێتە فەرمانبەران و خانەنشینانى سودمەند نەبوو لەوەرگرتنى زەوى و پێشینەکان، بەگوێرەى رێنماییەکانى وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار ئەو فەرمانبەرانەى کە خزمەتیان لە هەشت ساڵ زیاترە و پێشتر سوودمەند نەبوون زەوییان پێدەدرێت.
![place for reklam](img/rek/hawlati_city.png)