ئەمڕۆ و سبەی گەرمایەکی تاقەت پڕوكێن روو لە هەرێم دەکات

3 ڕۆژ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێم ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنێ پلەی گەرمی تا 5 پلە بەرزدەبێتەوە.

ئەمڕۆ هەینی، 5ی تەمووزی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرماش بەرزتر دەبێت بە 2 تـا 5 پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.

دەشڵێت، سبه‌ی شه‌ممه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش له‌به‌رزیدا ده‌مێننه‌وه‌، لە هەردوو رۆژەكەدا خێرایى با مامناوەند دەبێت و ئاراستەكەشی باشووری خۆرئاوا دەبێت.

به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو:

هەولێر: 44

سلێمانی: 41

دهۆک : 43

کەرکووک: 46

هەڵەبجە: 44

زاخۆ: 43

سۆران: 41

حاجی ئۆمەران: 32

گەرمیان: 48

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار