zhyr

ئەمڕۆ هیچ ئاژەڵێک لە سلێمانی سەرنەبڕاوە

3 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەهۆی ئەوەی کۆمپانیایەکی تایبەت باجی لەسەر پشکنینی ئاژەڵان لە کوشتارگەی ئاژەڵەکان زیادکردووە ئەمڕۆ هیچ ئاژەڵێک لە سلێمانی سەرنەبڕا.

ئەمڕۆ شەممە 6ی تەمووزی 2024، گۆشتفرۆشانی سلێمانی نیگەرانی خۆیان دەربڕی لەسەر ئەوەی کۆمپانیایەک کە هیچ زانیارییان لەسەری نییە دوای باجیان لێدەکات.

باج وەرگرتن لە لایەن کۆمپانییاکەوە گۆشتفرۆشانی نیگەرانکردووە و دەڵێن، ماوەی چوار رۆژ دەبێت کۆمپانیایەک هاتووە و پێمان دەڵێت دەبێت بۆ هەریەکە لە سەربڕینی ئاژەڵ دوو هەزارمان پێبدەن و لە بەرامبەر رەشە وڵاخیش 10هەزار دینار.

گۆشت فرۆشان دەشڵێن، ئێمە بەشێوەیەکی یاسایی ئاژەڵەکان سەردەبڕین لە لایەن پزیشکی ڤێرتەرنەری پشکنینیان بۆ دەکرێت و بڕە پارەیەکمان لێوەردەگرن، لە ئێستاشدا ئەم کۆمپانیایە دەیەوێت لەدوایی ئەوەی پێشتر جارێک پارەمانداوە بۆ پشکنینی ئاژەڵەکان بۆ جاری دووهەم برە پارەیەکیش بە ئەوان بدەین.

ئەوەشیان خستەڕوو، هیچ زانیارییەکیان لەسەر ئەم کۆمپانیایە نییە ئایا سەر بە حکومییە یاخود ئەهلی، تەنها ئەوەندە دەزانن هاتووە بۆ دووکانەکانیان و دوای باجیان لێدەکات لە بەرامبەر ئاژەڵ دوو هەزار دینار و رەشەوڵاخیش 10 هەزار دینار .

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار