پشکى هه‌رێم له بودجه‌ى 2019 ى عێراق ده‌گاته 9 تریلۆن دینار
ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید: 10 تریلیۆن دینار به‌شى هه‌رێمى کوردستان ده‌کات
6 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
سه‌رۆکى فراکسۆنى کۆمه‌ڵ ئاماژه به‌وه ده‌دات به‌پێى پرۆژه‌ى بودجه‌ى 2019ى عێراق کورد نزیکه‌ى نۆ تریلۆن دینارى به‌رده‌که‌وێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌وڵى زیاد کردنى بده‌ین بۆ 10 تریلۆن دینار به‌شى هه‌رێمى کوردستان ده‌کات.
وه‌زاره‌تى دارایى حکومه‌تى عێراق پرۆژه یاساى بودجه‌ى ساڵى 2019 ڕه‌وانه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران کردووه و پشکى هه‌رێمیش له پرۆژه‌که‌دا نزیکه‌ى 8 تریلۆن و 970 ملیار دیناره.
ئه‌حمه‌دى حاجى ڕه‌شید سه‌رۆکى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به سایتى هاوڵاتى وت" ڕه‌شنوسى پڕۆژه یاساى بودجه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى دارایى عێراقه‌وه ڕه‌وانه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران کراوه و وا بڕیاریشه دواى ئه‌وه ڕه‌وانه‌ى په‌رله‌مان بکرێت".
هه‌روه‌ها وتیشى" پشکى هه‌ر سێ پارێزگاکه‌ى هه‌رێم (هه‌ولێر دهۆک و سلێمانی) که به له‌سه‌دا 12.67% خه‌مڵینراوه به‌بودجه‌ى په‌ره‌پێدانى پارێزگاکان و بودجه‌ى به‌تێکڕا ده‌گاته هه‌شت ترلیۆن و 970 ملیار و 467 ملیۆن و 226 هه‌زار دینار".
سه‌رۆکى فراکسۆنى کۆمه‌ڵ جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که له‌ه‌گڵ سندوقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى دانیشتن و گفتوگۆى کردووه که داوایان کردووه حکومه‌تى عێراق بڕى 10 تریلۆن دینار بداته هه‌رێمى کوردستان" سندوقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى پێیانوتم که هه‌رێمى کوردستان وتویانه 10 تریلۆن دینار به‌شمان ده‌کات".
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، له‌ئێستادا که پشکى 12.67% بۆ هه‌رێمى کوردستان دانراوه به‌پێى ژماره‌ى دانیشتوان نییه، وتیشى" به‌پێى ئامارى ناوه‌ندى عێراق ژماره‌ى دانیشتوانى هه‌رێم له‌سه‌دا 15ى عێراق پێکده‌هێنن، بۆیه ئه‌مه ده‌خه‌ینه به‌رنامه‌ى کارمان له‌کاتى گفتوگۆ له‌سه‌ر پرۆژه‌ى بودجه، ئه‌وکاته پشکى هه‌رێم ده‌گاته 10 تریلۆن دینار".
ئه‌وه‌شى رونکرده‌وه، پێدانى پشکى هه‌رێم له‌لایه‌ن حکومه‌تى عێراقه‌وه له‌به‌رانبه‌ر ناردنى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌دا ده‌بێت.
به‌رهه‌م ساڵح له‌پشکى کورد وه‌ک سه‌رۆک کۆمارى عێراقى له‌په‌رله‌مانى عێراق به‌زۆرینه‌ى ده‌نگ هه‌ڵبژێردراو چه‌ند رۆژێکیش تێپه‌ر بووه به‌سه‌ر ده‌ستنیشانکردن و راسپاردنى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆک وه‌زیرانى داهاتوى عێراق بۆ پێکهێنانى حکومه‌ت.
ئه‌ندامێکى فراکسۆنى یه‌کێتى له‌په‌رله‌مانى عێراق ئاماژه به‌وه ده‌دات که سه‌رۆک کۆمار ده‌توانێت له‌پێگه‌که‌ى خۆیه‌وه رۆِڵى هه‌بێت بۆ زیادکردنى پشکى هه‌رێم.
مه‌روان نادر، ئه‌ندامى فراکسۆنى یه‌کێتى له په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به سایتى هاوڵاتى وت" سه‌رۆک کۆمار پارێزه‌رى ده‌ستوره، ده‌توانێت له‌پێگه‌که‌ى خۆیه‌وه رۆڵى خۆى ببینێت، به‌ڵام یه‌کلاکردنه‌وه‌ى له‌ده‌سه‌ڵاتى سه‌رۆک کۆمار‌دا نییه".
به‌پێى ماده‌ى 121 ده‌ستورى هه‌میشه‌یى عێراق، سه‌رجه‌م داهاته فیدراڵیه‌کان ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌ک دابه‌شبکرێت به‌سه‌ر هه‌رێم و پارێزاگاکندا که بارگرانیان له‌سه‌ر نه‌هێڵێت.
په‌رله‌مانتاره‌که‌ى یه‌کێتى جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که ئه‌و مادده ده‌ستورییه ده‌توانن له‌کاتى گفتوگۆى پرۆژه‌ى بودجه باس بکه‌ن، وتیشى" دواجار کورد ده‌بێت پێکه‌وه به‌رگرى له پشکى بودجه‌ى هه‌رێمى کوردستان بکات، ئه‌وه‌ش هه‌وڵى سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاره کورده‌کانى ده‌وێت و به‌ته‌نها به په‌رله‌مانتارانى فراکسۆنى یه‌کێتى ناکرێت".
ساڵى رابردوو له‌پرۆژه بودجه‌ى 2018ى عێراقدا حکومه‌تى عێراق به پاڵپشتى په‌رله‌مانتاره‌کانى شیعه‌و سونه له‌په‌رله‌مانى عێراق تاکلایه‌نانه پشکى هه‌رێمى کوردستانى له 17% وه که‌مکرده‌وه بۆ له‌سه‌دا 12.67، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانى سه‌رکردایه‌تى سیاسى کوردستانى لێکه‌وته‌وه.