zhyr

دابەشکردنی مووچەی مانگی شەشی بەشێک لە مووچەخۆران دەستیپێکرد

3 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرەڕای پشووی فەرمی ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی شەشی بەشێک لە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە 7ی تەموزی 2024، بەپێی ئەو خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، بەو بڕە پارەی کە بە‌غدا ناردوویەتی کە بڕەکەی 200 و 31 ملیار و 605 ملیۆن و 531 یەک هەزار دینارە مووچەی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و خانەنشینانی شارستانی و سەربازی دابەشدەکرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە بەشێک لە هێزە ئەمنییەکان زیاتر لە 80 رۆژ دەبێت مووچەیان وەرنەگرتووە و تاوەکو ئێستاش هیچ وادەیەک دیارینەکراوە بۆ ناردنی پارە لەلایەن بەغداوە بۆ هێزە ئەمنییەکان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار